مردن لە تاریکیدا، قوربانییەکی دیکەی بەڕێوەبەری هەڵەشە و ناکارامەیی بەرپرسان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، نازەنین زارا سرووش قوتابی ١٧ساڵ تەمەنی خەڵکی کرماشان، دوابەدوای بڕینی لەناکاوی کارەبا کاتی هاتنەخوار لە قاندرمەی تاریک، بەبۆنەی نەبوونی ژێرخانی ئەمن و دابین نەکردنی سەرەتایی ترین پێداویستی هاوڵاتیان، تووشی کارەسات هات و گیانی بەخت کرد.

مردنی نازەنین زارا تەنیا ڕووداوێک نییە؛ بەڵکوو ئەنجامی گرنگیپێنەدان بە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکە کە ساڵانێک لە خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی و پشتگوێخستنی ژێرخانەکانی ژیانەوە سەرچاوە دەگرێت.

پچڕانی بەردەوامی کارەبا کە بووە بە دیاردەیەکی ئاسایی لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا، ئیدی کێشەی تەکنیکی نییە، بەڵکوو هەڕەشەیەکە لەسەر ئاسایش، تەندرووستی و گیانی خەڵک. چۆن دەکرێ لە جوگرافیایەک لە سەتچاوەی مەزنی نەوت، گاز و وزەیە، هاوڵاتیانی لە هەبوونی کارەبای بەردەوام بێبەری بن و تا چاوەری مردنی بلیمەتگەلێکی وەکوو نازەنین زارا بن.

ق.ش

The post مردن لە تاریکیدا، قوربانییەکی دیکەی بەڕێوەبەری هەڵەشە و ناکارامەیی بەرپرسان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە