مەهاباد؛ مۆحەمەد ڕەمەزانی بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەشەمێی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، محەمەد ڕەمەزانی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەهاباد کە پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایان هێزە ئەمنیەکانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی مەحکەمەکەی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی لە ٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا، بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە و لەو ماوەیەدا لە سەرەتاییترین مافەکانی بێبەش کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی مۆحەمەد ڕەمەزانی کراون، لەبەردەستدا نییە.

ب.س

The post مەهاباد؛ مۆحەمەد ڕەمەزانی بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە