ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە(KMMK)گەیشتووە، مەحموود نادری، هاووڵاتیێکی خەڵکی شاری سنە ڕۆژی سێ شەمە ١٤ی ڕەشەمێی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ناوەندێکی ئەمنی ئەوشارە، دەستبەسەر کراوە.
بەپێی وتەی کەسانێکە نزیک و ئاگادارن لە مەحموود نادری: «ئەم هاووڵاتیە یەکەمجار بانگهێشتی بەشی بنکەکان کرا و لەوێ دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرت و پێیان وت کە بچۆ بۆ داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوون».
پاشان، ڕۆژی دووشەمە مەحموود نادری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێت، بەڵام ڕۆژی سێ شەممە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات دەکات و دوای بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن بنەماڵەکەوە، پێیان دەڵێن کە مەحموود نادری دەستبەسەرکراوە.
شایانی باسە کە بەپێی زانیارییەکان، ئەم دەستبەسەرکردنە بەهۆی زەماوەندی کوڕەکەی مەحموود نادری بووە کە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر بەرێوەچووە و میوانان بە جلی کوردی و جامانەوە ئامادەبوون و هەروەها لە ئاهەنگەکەدا گۆرانی و موسیقای شۆرشگێڕی کوردی وتراوە.مەحموود نادری لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا چەندین جار بانگهێشت کراوە و لە کۆتاییدا ئەم بانگهێشتکردنانە بووەتە هۆی دەستبەسەرکردنی.
پێویستی بە ئاماژەیە کە ڕۆژی جل و بەرگی کوردی نزیک دەبێتەوە و گوشارەکان لەسەر خەڵک زیاتر بوون.
ب.س
The post سنە؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک بە هۆی لەبەرکردنی جل و بەرگی کوردی. appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.