0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز بەناونیشانی دیاکۆ خزری خەڵکی گوندی شیلاناوێ سەربە مەهاباد بەدانانی بارمتەی ٢ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو چوارشەممو ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازرابوو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵو، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو دەکار کراون بەردەست نییە.
ق.ش
The post مەهاباد؛ ئازادی کاتی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.