تیکاب؛ برینداربوونی ٤ شارومەند بە بۆنەی سەرکوتکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دوشەممە ١٣ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی تیکاب کە بە هۆی نەدانی مووچە و بەشێک لە پاشەکەوت و پشووەکانی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی پێک هات، بە دەستێوەردان و تەقەی هێزەکانی پۆلیس چوار کرێکار بە ناوەکانی رامبۆد رەها، مەقسود قۆربان پوور، ئیرەج مۆرادی و حەمید نوری بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەکان ئەم گردبوونەوە لە ناوچەی بینای شۆرای شاری تیکاب بەڕێوەچوو، لە کاتی پەیوەندییەکی تەلەفونی یەکێک لە ئەندامانی شۆرا بۆ هێزە ئەمنیەکان ئەم سەرکوتکردنە دەستی پێ کردووە.

شیاوی باسە کە بە هۆی گۆشاری هێزە ئەمنیەکان ، گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکانی سەرکوتی کرێکارانی شارەوانی لە میدیا ناوخۆیی و هەواڵییەکان دەسڕدرێنەوە.

ف.ن

The post تیکاب؛ برینداربوونی ٤ شارومەند بە بۆنەی سەرکوتکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەوانی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە