هەرسین؛ کچێکی تەمەن ١٢ساڵ دەبێتە قوربانی بەشوودانی زۆرەملی و توندووتیژی خێزانی

ک.م.م.ک:

هەینی ١٠ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، فاتمە سلێمانی منداڵی ١٢ساڵ تەمەنی خەڵکی هەرسین دوابەدوای گوشاری بنەماڵە بۆ بەشوودانی زۆرەملێ لەگەڵ خزمێکیاب و کەوتنە بەر هەڕەشە لەلاتەن باوکیەوە(بەهمەن سڵێمانی)، لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئەم منداڵە پێش خۆکوژی لەلایەن باوکیەوە بەقورسی هێرشی کرابوویە سەر و لێی درابوو. سەرەڕای ئاگاداربوونی بنەماڵەکەی لەو دۆخە ناجێگیرە دەروونی و ڕۆحیە، هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەک بۆ ڕێگری لەو کارەساتە نەکرا.

تا ئەو کاتەی هاوسەرگیری منداڵە وەکوو تاوان نەناسرێت و یاسای ڕێگری لە توندوتیژی خێزانی دەرنەکرێت و هەروەها پشتیوانی یاسایی و کۆمەڵاتەتی لە منداڵان نەیەتە ئاراوە، تراژیدیای دووپاتەی وەکوو فاتمە قوربانی لێدەکەوێتەوە.

ق.ش

The post هەرسین؛ کچێکی تەمەن ١٢ساڵ دەبێتە قوربانی بەشوودانی زۆرەملی و توندووتیژی خێزانی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە