سنە؛ دەسبەسەر کردن و بێ هەواڵی لە چارەنووسی چالاکوانێکی ژینگە پارێز

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی نێردراو بۆ ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی کەریم قۆبادی شارومەندی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە و لە چالاوانانی مەدەنی و ژینگەپارێز لە دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکان کەریم قۆبادی بە هۆی باری جەستەیی لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ بووە و لە ئیستادا بە هۆی بەردەست نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی ژیانی لە مەترسی دایە.

ف.ن

The post سنە؛ دەسبەسەر کردن و بێ هەواڵی لە چارەنووسی چالاکوانێکی ژینگە پارێز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە