رۆژی (15/2/2025) له په‌رتووکخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆڵم کۆڕێ سه‌باره‌ت به کتێبی:
{(رۆمان چیرۆکی ماڵه بێده‌نگه‌کان) نووسه‌ر: ژوان قادر} به هاوکاری به‌ڕێزان (به‌یان ناسح) و (عه‌تا محمه‌د) به‌ڕێوه برا. له خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌دا چه‌ن بابه‌ت سه‌رنجی راکێشام به پێویستی ئه‌زانم بیخه‌مه به‌رده‌ست نووسه‌ر و ئێوه‌ی خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر.
1 – نووسه‌ر و خوێنه‌ر
نووسه‌ر خوی ماندوو ئه‌کات بابه‌تێ ئه‌نووسێ، جا بابه‌ته‌که نووسراوه‌یه‌کی چه‌ن دێڕی بێ یان په‌رتووکێکی چه‌ن سه‌د لاپه‌ره‌یی، بۆ ئه‌وه نووسراوه که بخوێنرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له خوێندنه‌وه‌دا پرسیارێ بۆ خوێنه‌ر هاته پێش، خوێنه‌ر چۆن پرسیاره‌که‌ی بگه‌ێنێته ده‌س نووسه‌ر. هیوادارم نه‌چێته خانه‌ی بێڕێزی که ئێژم: ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌یبینین ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر به‌س مافی خوێنده‌وه‌ی بۆ خوێنه‌ر داناوه. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر بڕوای به مافی خوێنه‌ر بێت پێویسته ئه‌دره‌سێ بنوسێت، ئه‌وه‌یش له ئه‌مرۆدا له سایه‌ی گه‌شه‌کردنی زانست‌دا به نووسینی چه‌ن پیت وه‌ک{ …@… یان ژماره ته‌له‌فؤنێ} دروست ئه‌بێت. دیارده‌ی نه‌بوونی ئه‌ده‌رس تایبه‌ت به به‌ڕێز ژوان قادر نییه، به‌داخه‌وه دیارده‌یه‌کی کشتگیره!
2 – رۆمان
له په‌رتووکی (چیرۆکی ماڵه بێده‌نگه‌کان)دا نووسراوه (رۆمان).
رۆمان و چیرۆ‌ک
ئه‌و پێناسه ئه‌و ناوه واته {(رۆمان) و چیرۆ‌ک} که بۆ ئه‌و په‌رتووکه دانراوه هه‌ڵه‌یه.
رۆمان و چیرۆ‌ک نووسراوه‌یه‌کی ده‌سکرده وه‌ک {داستان (حه‌کایه‌ت، حه‌قایه‌ت)} که ئاماده ئه‌کرێت، که‌سه‌کانی ناو ئه‌وانه واته (رۆمان و چیرۆ‌ک) راسته‌قینه نین و بوونیان نییه، نووسه‌ر خۆی ئه‌وانه ساز ئه‌کات، ده‌ور و ئه‌رک و رۆڵه‌کانیان بۆ دیاری ئه‌کات که چۆن بێن و بڕۆن، چی بخۆن، چی له به‌رکه‌ن، تووڕه و مات و دڵته‌نگ بن یا شاد و ده‌م به‌پێکه‌نین، ئازا و به‌جه‌رگن یان ترسه‌نۆک و …
به‌ڵام په‌رتووکی (چیرۆکی ماڵه بێده‌نگه‌کان) که نووسه‌ر ژوان قادر ئاماده‌ی کرده، باسی هه‌شت ماڵ، هه‌شت خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌یه به که‌سه‌کانیانیه‌وه. که‌سه‌کانی ناو باسه‌کان له ژیاندان، دێن و ده‌ڕن، ده‌ور و رۆڵی خۆیان (خۆیان) بینیویانه نه‌ک نووسه‌ر بۆی دانابێتن!
باسه‌کانی ئه‌و په‌رتووکه به‌شێکه له ژیاننامه‌ی ئه‌و هه‌شت که‌سه که وان له‌و خانووانه‌دا و نووسه‌ر به هه‌ستێکی ناسک و چاوێکی وردبینانه و … ئاماده‌ی کرده! ئه‌و جۆره باسانه پێیان ئێژن (به‌سه‌رهات) ، ژیاننامه … .
3 – خانم خه‌ڵاتی؟!
ئه‌وه‌ی که بووه هۆی نووسینی ئه‌م چه‌ن دێڕه، وشه‌ی (خانمه) که به هه‌ڵه له‌و کتێبه‌دا نووسراوه، با له چه‌ن نموونه‌یان بڕوانین:
{(وێنه‌ی چه‌ن خانمێک هه‌بوو … زۆر له وێنه‌که وردبوومه‌وه و زانیم یه‌کێ له خانمه‌کانی ناو وێنه‌که مارینایه به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی هێنده قوڵه‌وه. ل 37) – (ئه‌ی ئه‌و دوو خانمه‌ی تر کێن. ل 38) – (تۆزێک راوه‌ستا و چه‌ن جارێک هه‌ولێدا ئه‌و خانمه‌یتری ناو وێنه‌که‌ی به‌بیر بته‌وه. ل 42) – (وه‌ک خانمێک ده‌رده‌که‌وێت که پشتی له زه‌وی کردووه. … ده‌ڵێی ئه‌و خانمه ده‌ناسم. ڕه‌نگه ئه‌وه ڕوناکیی ڕۆحی هه‌موو خانمه له ژیان تۆراو و غه‌در لێکراوه‌کانی دونیا بێت. ل 43) …
لێره‌دا پێویسته بزانین (خانم) چییه.
خانم
خانم، وشه‌یه‌کی تورکییه که بۆ رێزگرتن له (ژن) له ژنی خانه‌واده (دارا و ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ده‌سه‌ڵاته‌کان) به‌کار ئه‌برێت. یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خانم یا (خاتوون) ئه‌وه‌یه که خۆی کاری ناکات و (کڵفت و کاره‌که‌ره‌ی) هه‌یه، جا چه‌ن که‌س وه‌ک (کلفت کاره‌که‌ر) وان له به‌رده‌ستیدا و خزمه‌تی ئه‌که‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته بۆ ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده‌که‌ی.
**
ئاغا
ئاغا،له به‌رانبه‌ر وشه‌ی (خانم و خاتوون)،بۆ رێزگرتن له پیاو، پیاوی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌کار ئه‌برێت. وشه‌گه‌لی {ئاغا (ئاقا) و خان}یش تورکین.
با ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌که‌ین که وشه‌ی (خان) له هه‌ندی ناوچه‌ی کوردستان هه‌م بۆ ژن و هه‌م بۆ پیاوی دارا و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌کار ئه‌برێت.
به‌کورتی وشه‌گه‌لی (خانم و خاتوون) و {ئاغا (ئاقا) و خان} گشتگیر نییه و تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆمه‌ڵگا!
(ژن)
ژن، وه‌ک ئه‌زانین پێکهاته‌ی مرۆڤ یا ئینسان دوو به‌شه و له کوردی‌دا پێیان ئێژن (ژن) و (پیاو).
با بڕۆینه سه‌ر باسی وشه‌ی (خانم) که به‌ڕێز (ژوان قادر) له گه‌لێ شوێنی په‌رتووکه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێکرده.
به‌داخه‌وه له به‌رکاربردنی ئه‌و وشه‌دا ده‌ستووری زمانی له به‌رچاو نه‌گرته و به ئاره‌زوو نووسیویه‌تی.
له ده‌ستووری زماندا وشه‌ی خانم به ته‌نیا ناێت، پێویسته له‌گه‌ڵ ناوی ژنێکدا بێت تا خوێنه‌ر و بیسه‌ر بزانێت ئه‌و که‌سه ئه‌و ژنمه کێیه وه‌ک (ژوان خانم – پرشنگ خانم – حه‌سیبه خانم …)
**
با له‌و نموونانه بڕوانین و لێیان بکۆڵینه‌وه:
1 – (وێنه‌ی چه‌ن خانمێک هه‌بوو … زۆر له وێنه‌که وردبوومه‌وه و زانیم یه‌کێ له خانمه‌کانی ناو وێنه‌که مارینایه. ل 37)
+ – (وێنه‌ی چه‌ن خانمێک هه‌بوو).
چه‌ن خانمێک یان چه‌ن ژنێک؟
**
+ – زانیم یه‌کێ له خانمه‌کانی ناو وێنه‌که مارینایه.
یه‌کێ له خانمه‌کان یان یه‌کێ له ژنه‌کان؟
*
2 – (ئه‌ی ئه‌و دوو خانمه‌ی تر کێن. ل 38)
+ ئه‌و دوو خانمه‌ی تر یان ئه‌و دوو ژنه‌ی تر کێن ؟
**
3 – (هه‌ولێدا ئه‌و خانمه‌یتری ناو وێنه‌که‌ی به‌بیر بته‌وه. ل 42)
+ ئه‌و خانمه‌یتری ناو وێنه‌که – یان ئه‌و ژنه‌یتری ناو وێنه‌که؟
**
4 – ڕه‌نگه ئه‌وه ڕوناکیی ڕۆحی هه‌موو خانمه له ژیان تۆراو و غه‌در… . ل 43)
+ هه‌موو خانمه له ژیان تۆراوه‌کان. یان هه‌موو ژنه له ژیان تۆراو؟
**
5 – (ئه‌و یه‌کێک بووه له خانمه جوانه‌کانی ستۆکهۆڵم. ل 82)
+ یه‌کێک له خانمه جوانه‌کان یان یه‌کێ له ژنه جوانه‌کان؟
***
ژوان قادر و (خانم) و (ژن)
نازانم بۆچ به‌ڕێز (ژوان قادر) وه‌ک نووسه‌ر، نووسه‌رێکی (ژن) به جێگه‌ی وشه‌ی {(ژن) که پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی نیوه‌ی مرۆڤ و خودی خۆیشیه‌تی} وشه‌ی {(خانم) که پێناسه‌یه‌کی (ته‌شریفاتی و بریقه‌داره و بۆ ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگا)} دانراوه، به‌کار ئه‌بات و ئه‌ینووسێت؟!
به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده ناشایست و نادروسته که له‌بری وشه‌ی (ژن) وشه‌ی (خانم) به‌کار ئه‌برێت وه‌ک (په‌تاێک) له نووسراوه کوردییه‌کان به‌رچاو ئه‌که‌وێت، لێره‌دا ئاماژه به چه‌ن نموونه ئه‌که‌م.
1 – به‌ڕێز (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی که سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و ژن و … هه‌م کتێبی نووسیوه و هه‌م له ماسمێدیادا وتووێژ ئه‌کات، نووسراوه‌یه‌کی له فه‌یسبووک داناوه به‌نای:
(مافی خانمان له به‌هشت دا) له‌و نووسراوه‌دا کۆمه‌ڵی ئایه‌تی قورعانیشی نووسیوه. ئاخر خانم و به‌هشتی ئیسلامی ؟؟؟
*
2 – به‌ڕێز سمین افتخاری له کتێبی (مانای ژیانم؟)دا گه‌لێ جار له‌بری وشه‌ی ژن وشه‌ی خانمی نووسیوه.
*
3 – به‌ڕێز مه‌له‌که مسته‌فاسوڵتانی له کتێبی (سێبه‌ری قه‌له‌به‌رد)دا به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
هه‌موو به‌یانیان زوو وه‌ک سه‌ربازخانه ده‌بوو هه‌ستین و ته‌خت و جێگاکانمان ڕێک وپێک بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ته‌ختی خه‌وه‌که‌مان تۆزێک ناڕیک بووایه، به‌رپرسه‌که‌مان که خانمێکی گه‌ڕاوه بوو، قسه‌ی ناشیرینی ده‌کرد. ل 60
*
من له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی فه‌ریده‌ی زه‌که‌ریایی قسه‌م کرد. ناهید محه‌ممه‌دیش یادنامه‌ی گوڵڕێزی خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها خانمێکی خه‌ڵکی بێساران، ژیاننامه‌ی دوکتور فه‌تحوڵڵای خوێنده‌وه. ل 112
*
4 – به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری له کتێبی (بیره‌وه‌ری و یاداشته‌کان) به‌و جۆره‌ی نووسیوه:
بردم بۆ ماڵی کاک سه‌عد موهته‌دی که زۆر به گه‌رمی به‌خێریان هێناین و خانمه‌مانی ماڵه‌که ماری کریستین یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. ل 461 ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بیره‌وه‌ری و یادداشر (1948 – 1980).
**
خه‌ڵاتی خانم بۆ (ژن)
رابه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئێران له پادشای په‌هله‌وییه‌وه بگره تا ئیسلامییه‌کانی ئه‌مڕۆ به رابه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا (خامنه‌ی) و که‌سانی وه‌ک ره‌فسه‌نجانی، ئه‌حمه‌دینژاد و … هه‌موویان ئه‌فه‌رموون (خانم)، به‌ڵام کارنامه‌که‌یان سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ به‌گشتی و (ژن) به‌تایبه‌تی به‌و جۆره‌یه که جهان لێیان بێزاره.
**
هیوادارم ئه‌و (په‌تا) له وتووێژ و نووسیندا دووباره نه‌بێته‌وه.
بۆ ئاگاداری تا ئێستا چه‌ن جار نووسراوه‌یه‌کم به‌ناوی:
(بۆچ وشه‌ی خانم له ژن شایسته‌تره)
له فه‌یسبووک و چه‌ن سایتی کوردی بڵاو کرده‌تۆ.
24/2/2025
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com