شنۆ؛ گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی یەکێک لە گیانبەختکردووان

ک.م.م.ک:

لە درێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەت بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، دووشەممە١٣ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، ماڵی باوکئ عەبدولسەلام قادر گەلوان لە گیانبەختکردووانی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایە سەر و پشکێنرا.

جگە لە دەسبەسەرداگرتنی ناسنامەی باوک و دایکی ئەم گیانبەختکردووە، ئەندامانی بنەماڵەکەشیان کەوتنە بەر هەڕەشە.

شیاوی باسە کە، عەبدولسەلام قادرگەلوان لە ٣٠ی خەرمانسنی٢٧٢٢ی کوردی، بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی فیشەکی شەڕ بریندار و لە ٤ی ڕەزبەری هەمانساڵ بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە لە ناوەندێکی دەرمانی ورمێ گیانی بەخت کرد.

ق.ش

The post شنۆ؛ گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی یەکێک لە گیانبەختکردووان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە