پەسندکردنی سەرلەنوێ پێداچوونەوە لە دۆسیەی پەرهام پەروەری لەلایەن دیوانی باڵاـ وە

ک.م.م.ک:

بەپێت نوێترین لێدوانەکانی مازیار تاتایی، پارێزەری پەرهام پەروەری زیندانیی سیاسیی خەڵکی سەقز کەلە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە تاران دەسبەسەر کرابوو، باسی لە پەسندکردنی سەرلە نوێ پێداچوونەوە بەئامانجی پووچەڵکردنەوەی حوکمی محاربەی پارێزراوەکەی خۆی ورووژاند.

پەرهام پەروەری دەرچووی بواری ئەندازیاری مکانیک و پاڵەوانی بواری مەلەوانییە کە لە ١٨ی خەزەڵوەری٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن سەرچاوە قەزاییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی محاربە و هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات بە ئێعدام مەحکووم کرا.

شیاوی باسە کە، لە کۆتاییدا حوکمی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بۆ ١٥ساڵ زیندان گۆڕدارا، کە ماوەی ١٠ساڵی بەشێوەی دوورخراو بۆ زیندانی جاسک هەڵکەوتە لە پارێزگای هورمووزگان دیاری کراوە.

ق.ش

The post پەسندکردنی سەرلەنوێ پێداچوونەوە لە دۆسیەی پەرهام پەروەری لەلایەن دیوانی باڵاـ وە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە