خوڕەماوا؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی دو شارومەند لە حەوتووی پێشوو

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەک شەممە ١٢ ڕەشممە ٢٧٢٤ی کوردی سزای سێدارەی ئیرەج معماری تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی کاشمەر سەر بە ناوچەی خۆراسان ڕەزەوی بە تۆمەتی پێوەندی بوون بە مادە هۆشبەرەکان و هەر وەها لە ڕۆژی یەک شەممە ٥ ڕەشەممە مۆحەمەد رەزا ڕەزایی شارومەندی ٣٧ ساڵەی خەڵکی پۆلدۆختەر بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئیران لە شاری خوڕەماوا جێبەجێ کرا.

ئەم دوو هاوڵاتییە لە سێ ساڵ پێش دەسبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە تۆمەتەکانی تایبەت بە سێدارە سزا درا بوون.

شیاوی باسە کە ئیرەج معماری خاوەنی یەک منداڵی چووار ساڵانە یە.

ف.ن

The post خوڕەماوا؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی دو شارومەند لە حەوتووی پێشوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە