2
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٤، کارۆ ئەلیداد، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢١ ساڵەی خەڵکی شاری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزی، پاش دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تۆمان تا کۆتایی دادگاییکردن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەری دووکاندارن لەهەمبەر ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی ئێعدام لە شوێنی کارەکەیدا بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە.
E.Sh
The post مەریوان؛ ئازادکردنی کاتی کارۆ ئەلیداد بە کەفالەت appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.