ڕاپۆرتی حەوتانەی ئاماری کوشتن و خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ک.م.م.ک:

لە حەتووی ڕابردوو، کوردستان شایەتی هاتنەئارای چەندد ڕووداوی دڵتەزێن وەکوو خۆکوژی ە کوشتن بووە. ئەم ڕووداوانە دەرخەری قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دەروونییە کە پێویستی بە گرنگیپێدانی دامەزراوەکان، ئەنجوومەن و پێکهاتە جڤاکییەکانە، چونکوو هیچ هیوایەک بە دەسپێشخەری لەلایەن حکوومەتەوە نییە.

ئاماری خۆکوژییەکان:

لە حەوتووی ڕابردوە، چوار حاڵەتی خۆکوژی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە:
شیلان ئەربابی ـ خەڵکی سەقز.
سورەییا ڕەسووڵپوور ـ خەڵکی مەهاباد.
شایان قاسمئ ـ خەڵکی ورمێ.
ئارسام ڕەحمانی ـ خەڵکی بۆکان

ئەم حاڵەتانە دەرخەری هەڵکشانی گوشاری ئابووری و ناڕەزامەندی تاکە لە نێوان گەنجان و کۆمەڵگا. کەوابوو پێویستی بە پلانی پشتیوانی پتر لە هەرکات هەست پێ دەکرێ.

ئاماری کوشتنەکان:

هەر لەم ماوەیەدا، سێ حاڵەتی کوشتن لە شارە جیاجیاکسنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە.

. دنیا حسەینی خەڵکی کرماشسن
. ڕەحمەت ڕەزایی خەڵکی کرماشان
. بێزاد موعەزەمی خەڵکی قوروە

ئەم کوشتنانە لە پرسی ڕێوەبەری و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە سەرچاوە دەگرن، هەروەها پەرە بە قەیرانی ئەمنییەت و پێویستی سەرنجی زۆرتر بەو پرسانە، ڕێگری لە توندوتیژی و پێویستی ڕێوەبەری ڕاستی سیستەمگەلی چێکردنی دادوەری درردەخات.

ق.ش

The post ڕاپۆرتی حەوتانەی ئاماری کوشتن و خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە