دەسبەسەر کردنی بێ یاسایی جەواد عەلیکوردی پارێزەری دادگا لە مەشهەد

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ١١ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی جەواد عەلیکوردی شارومەندی کوردی دانیشتووی مەشهەد و لە پارێزەرانی دادگا بە بێ هیچ بەڵگەیکی دادگا و بە شێوەی نا یاسایی لە دەفتەری کار کردنی خۆیدا دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەکان جەواد عەلیکوردی لە وەڵامی داواکاری حەفتەی پێشووی ئیدارەی ئیتلاعات بە بۆنەی ناساندنی خۆی بە لەقی تاوانکاری بۆ جێبەجێ کردنی حۆکمەکەی ڕەتیکردووە و ڕایگەیاندووە هەر بانگهێشتێک جگە لە شێوازی فەرمی دەسەڵاتی دادی ئیران بە پێچەوانەی یاسا یە.

شیاوی باسە کە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی ڕێکلام دژ بە ڕژیم بە ١٦ مانگ زیندانی سزا درا بوو.

ف.ن

The post دەسبەسەر کردنی بێ یاسایی جەواد عەلیکوردی پارێزەری دادگا لە مەشهەد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە