جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ دوو هاووڵاتی لە شارەکانی کەرەج و ئەسفەرایەن

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٤، حوکمی لەسێدارەدانی ئەمیر جەعفەرپەنا خەڵکی بیجاڕ و شوعەیب ڕەزاپوور دانیشتووی شاری ئەسفەرایەن کە پێشتر بە تۆمەتی هاوشێوەی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە دۆسیەی جیادا لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دەرکرابوو،جێبەجێ کرا.

گرتنی گیانی “شوعەیب ڕەزاپوور” بە توندترین شێوەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ (لەسێدارەدان لە ئاپۆڕا) ئەنجامدرا، کە جگە لە پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤ، ترس و تیرۆر لەناو خەڵکدا بەجێدەهێڵێت، بەتایبەتی منداڵان و هەرزەکاران.

شایانی باسە ئەمیر جەعفەرپەنا نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی پوور و هاوژینی پووری دەستبەسەر و ئەو حوکمەی کە لە دژی ئەم هاووڵاتییە دەرچووە لە زیندانی قەزل هسار لە شاری کەرەج جێبەجێ کراوە.
E.Sh

The post جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ دوو هاووڵاتی لە شارەکانی کەرەج و ئەسفەرایەن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە