5
ک.م.م.ک:
چوارشەممە٨ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، لەگەڵ دەسبەسەری مامۆستا محەممەدمیرزا ڕەحمانی دانیشتووی گوندی تەروەڕێز، جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی هەردوو خەڵکی کامێران کە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هاتبوویە ئاراوە، ژمارەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەو شارە بۆ چوار کەس هەڵکشا.
پێشتر ناونیشانئ مووسا تابعی هاوڵاتی دیکەی دەسبەسەرکراو ئاشکرا کرابوو.
شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم چوار هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش
The post کامێران؛ ژمارەی هاوڵاتیانئ دەسبەسەرکراو بوو بە چوار کەس appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.