0
ک.م.م.ک.:
بە پشتبەستن بە حوکمی لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان، مینا سۆڵتانی زارع(داپیرەی مینا)، دایکی شەهریار محەمەدی، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” و “دەرکەوتنی ژنان لە شوێنە گشتییەکانی بێ حیجابی ئیسلامی” بە هەشت مانگ زیندان و غەرامەکردنی یەک میلیۆن تمەن مەحکووم کرا.
پێشتریش لە ٢٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دایە مینا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بانگهێشتی هەمان لقی دادگا کرابوو بۆ بەرگریکردن لە خۆی.
E.Sh
The post بوکان؛ مینا سۆڵتانی زارع (دایە مینا) سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.