ئیزە ؛ نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی ژیانی تازە بوکێکی گرت

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمە ٢٧٢٤ی کوردی لە گوندی “ئەردوت” سەر بە ناحیەی سوسەن سەر بە شاری ئیزە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناسنامەی حاجر ئەحمەدی بە هۆی ئازاری لەناکاوی سکی و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی و ژێرخانی لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تاکە ڕێگە بۆ گەیشتن بەو ڕێگایە لە گوندی ئەردوت لە ڕێگەی پردێکی دارەوەیە، کە بەهۆی تەسکی پانی پردەکەوە، ڕێگری لە ئەگەری هەڵگرتنی سترێچەرێک بۆ یارمەتیدانی ئەم هاوڵاتییە دروستکرد.

ڕووداوەکە نیشاندەری بێ بایەخ و لاوازی بەڕێوەبردن لە پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبان و پزیشکی (بە کەمترین خزمەتگوزاریی پزیشکی) لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا.

ف.ن

The post ئیزە ؛ نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی ژیانی تازە بوکێکی گرت appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە