0
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، هیوا بەهین هاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکنی دووی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان ٦مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو، پاش سەردانی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی ئەم دادگایە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە کرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە سەرماوەزی ئەمساڵ پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و دواتر لەلایەن کاربەدەستانی قەزاییەوە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە زیندان مەحکووم کرا.
ق.ش
The post بۆکان؛ دەسبەسەری هیوا بەهین بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.