سنە؛ ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاری، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمە ساڵی ٢٧٢٤، ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاری سوننەی خەڵکی سنە و ئەندامی کەمپەینی دژایەتیکردنی سزای لەسێدارەدان، پاش دانانی بارمتە،پێنج حەوتە دوای دەستبەسەرکردنی، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا لە شوێنی کارەکەیدا، لەگەڵ نەعیم دۆستی، چالاکێکی تری کرێکاری دەستبەسەر و سەرەڕای ئەوەی تووشی ئازاری بڕبڕەی پشت بوو، لە دەستڕاگەیشتن بە پزیشک و دەرمان بێبەش بوو.
E.Sh

The post سنە؛ ئەمجەد گریاخیز، چالاکی کرێکاری، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە