ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕزگار بەیگزادە بابامیری زیندانی سیاسیی خەڵکی تیکانتەپەی سەر بە بۆکان و بەندکراو لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، بۆ بەندی تاوانە مەترسیدارەکان ڕاگوازرا.
ژینۆ بەیگزادە بابامیری کچی ئەم زیندانییە سیاسییە، لەڕێی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: دوابەدوای مانگرتن لە خواردنی باوکم نەک تەنیا بەرپرسانی قەزایی ئەمنییەتی بەڵێنی خۆیان سەبارەت بە چارەسەری دادوەرانە لەسەر دۆستەکەی نەخستە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵکوو زانیاریم وەرگرتووە لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو باوکمیان بۆ بەندی زیندانیانی تاوانە مەترسیدارەکان ڕاگواستووە. هەر لێرەوە ڕادەگەیەنم بەرپرستانی زیندان و دادستێنی ورمێ بەرپرسی ڕاستەوخۆی پاراستنی ئەمنییەت و گیانی باوکمن.
ڕزگار بەیگزادە بابامیری لە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبۆنەی یارمەتی گەیاندن بە خەساربەرکەوتوانی شۆڕشی ژینا دەسبەسەر و پاش چوار مانگ لێپرسینەوە و ئەشکەنجە لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و ورمێ و لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بۆ زیندانی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرا. و بەتۆمەتەکانی محاربە، بەغی، هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، دابینکردنی دارایی تیرۆریزم، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، سیخوڕی و هاریکاری دەوڵەتانی نەیار، هەبوونی کەلووپەلی ئینتەرنێتی سەتەلایتی ستارلینگ، پێبوونی چەکی قەدەغەکراو، ئەندامەتی لە گرووپە نایاساییەکان، لەلایەن لقی دەی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ دەرکراو و لە دادگاکانی ئینقلابی و سزاکانی ڕێژیم لە ورمێ بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتنی یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان١٥ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ق.ش
The post ورمێ؛ ڕزگار بەیگزادە بابامیری بۆ بەندی تاوانە مەترسیدارەکان ڕاگوازرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.