مەهاباد؛ مانگرتن لە خواردنی ئامانج مۆستەفاپوور وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گوشارەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، «ئامانج مۆستەفاپوور»هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٦ ساڵەی خەڵکی شاری مەهاباد و زیندانی شۆڕشی«ژن،ژیان،ئازادی»لە ڕۆژی هەینی ٣ی رەشەمێ ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری خۆی کە لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان و گێچەڵی کاربەدەستانی زیندان، مانی لە خواردن(تەنانەت ئاو)گرتووە.

ئامانج مۆستەفاپوور پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگەی تاوانەکانی رژێمی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی “گەندەڵی و لەناوبردنی موڵک و ماڵ”، “یاخیبوون لە کاربەدەستانی حکوومەت” و “تێکدانی سەقامگیری گشتی” بە کۆی گشتی ٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. بە پێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، قورسترین سزا بۆ ئەم تۆمەتانە سزای ٥ ساڵ زیندانە،کە ئەتوانن بەسەر ئەم هاوڵاتییەدا بسەپێنن.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە لە دۆسیەێکی جیاوازی دیکەدا لە لایەن دادگەی ڕێژیمی ئێرانەوە لە هەمان شار بە تۆمەتی دیکە ٢ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاوە.

ب.س

The post مەهاباد؛ مانگرتن لە خواردنی ئامانج مۆستەفاپوور وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گوشارەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە