ک.م.م.ک:
بە وتەی وتەبێژی دەزگای قەزایی ئێران، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری دێهدەشت(دهدشت) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون ١٢ کەسە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە کراوە “تێکدانی سەقامگیری(نەزم) گشتییە”.
شایانی باسە، جگە لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی بیانی، ناوی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە بریتین لە عاتفە تاهێرنیا، شەهرام نوریان، شاریار حشمەت نەسەب، ڕەزا یەگانە، حوسەین پەریسایی، عەلیرەزا پەریسایی، حەمید پەریسای، ئەحمەد نوورمۆحەمەدی، ئەمیرحوسەین جەعفەری، کامەران بووزەری، جابر فورووغی، و پووریا بەراتی.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەحمەد نورمۆحەمەدی بە تۆمەتی “سەرکردایەتیکردنی ناڕەزایەتییەکان” لە گرتووگەی ئاسایشی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕاگیراوە.
ب.س
The post دێهدەشت؛ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ١٢ هاوڵاتی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.