سەقز؛ نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی (KMMK)، سێ شەممە ٧ی ڕەشەمێ ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی و هونەرمەندی مۆسیقا، پاش دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی تا کۆتایی هاتنی قۆناغی لێکۆڵینەوەکان، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز، ئازاد کرا.

شایانی باسە،لە ٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، ئەم هاووڵاتییە لەگەڵ برایەکی دیکەی بەناوی میلاد ڕەندانی، بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

ب.س

The post سەقز؛ نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.