سنە؛ گواستنەوەی ئیبراهیم مۆحەمەدی بۆ نەخۆشخانەی زیندان.

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵێک کە بە (KMMK)گەیشتووە، زیندانی سیاسی ئیبراهیم مۆحەمەدی لە ٢٤مین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ ناوەندی تەندروستی زیندانەکە گواستراوەتەوە.

ئەم زیندانیە سیاسیە، کە حەفتا ڕۆژی سزای یەک ساڵەکەی لە زیندانی شاری سنە بەسەر بردووە، بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت لە مۆڵەت، چاودێری ئەلیکترۆنی(پاوەنی چاودێریGPS)، یان مافی پڕۆژە سوودمەند بێت، بەڵام دادوەری سەرپەرشتیاری زیندانەکە پێدانی فۆڕمی پەیوەندیدار بەو مافە رەوایانە، بە شکاندنی مانگرتن لە خواردن مەرجدار کردووە.

ب.س

The post سنە؛ گواستنەوەی ئیبراهیم مۆحەمەدی بۆ نەخۆشخانەی زیندان. appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە