مەریوان؛ چارەنووسی نادیاری هاووڵاتییەک کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤، نەوزاد بەهرامی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی دەرەتەقێ سەر بە شاری مەریوان، لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی یان چارەنووسی.
E.SH.

The post مەریوان؛ چارەنووسی نادیاری هاووڵاتییەک کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە