زیندانی قزڵحەسار؛ مەترسی جێبەجێکردنی لەناکاوی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، ڕەزا میری ٣٣ساڵ تەمەن خەڵکی شاری هەرسین سەربە کرماشان و ئەمیر نەزەریانی هاوڵاتی ٣٥ساڵ تەمەنی خەڵکی کۆئەشت، کە پێشتر بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە دۆسیەی لێک جودا حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە نێزیک چوار ساڵ پێش دەسبەسەر و دواتر لەلایەن کاربەدەستانی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

The post زیندانی قزڵحەسار؛ مەترسی جێبەجێکردنی لەناکاوی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە