ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێریkmmk، لە دێلوڕان، بەپێی بانگەوازی بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان بۆ پشتیوانی لە کیانووش چراغی چالاکی مەدەنی دەسبەسەرکراو لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە دێلوڕان ڕێکەوتی دووشەممە٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٣ی کوردی، هێزر ئەمنییەکان هێرشیان کردەسەر هاوڵاتیان و میلیتاریزەکردنی شاری دێلوڕان ڕێگریان کرد لەم گردبوونەوەیە.
هەواڵنێریkmmk، ئاشکرای کرد، هاوکات هاوسەر و منداڵی کیانووش چراغی لە خولەکە سەرەتاییەکانی پێکهێنانی ئەم گردبوونەوەیە دەسبەسەر و دواتر بەشێوەی ئەمنییەتی بۆ ماڵەوە ڕاگوازران و خرانە ژێر چاوەدێری لە ماڵەوە گەمارۆدان.
سەرچاوەی kmmk، زیادی کرد: هێزە چەکداری و ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ هێنانە ئارای کەشی ترس و تۆقاندن، دەستیاندایە پشکنینی ماڵ بە ماڵ و وەک دەکوترێ چەندد کەسیان دەسبەسەر کردووە.
ناوەندی هەواڵگریkmmk, لەگەڵ هەبوونی زانیاری نوێ، هەواڵەکە نوێ دەکاتەوە.
ق.ش
The post ڕێگری لە گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان بۆ پشتیوانی لە کیانووش چراغی و لەگەمارۆدانانی بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماڵەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.