0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانیkmmk، ڕۆژی هەینی سێی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، ڕەخنەگر و چالاکی ڕاگەیاندنی نادر سەیفئ خەڵکی دێلوڕان و دانیشتووی ئەندیمشک لە پارێزگای خووزستان، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، نادر سەیفی بەبۆنەی چالاکی ڕاگەیاندنییەوە چەندد جار بانگهێشت و لێپرسینەوە لێکراوە و مانگی ڕابردوویش پاش بانگهێشت بەدانانی بارمتە ئازادیان کردبوو.
ئەم هاوڵاتییە لە چالاکانی خوێندکاری دەرکراوی دەیەی حەفتای هەتاوی زانکۆی تارانە و چەندد ساڵە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی ڕۆشنگەری و بابەتی ڕەخنەگرانە بڵاو دەکاتەوە.
ق.ش
The post ئەندیمشک؛ دەسبەسەری چالاکێکی ڕاگەیەندکار لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.