ک.م.م.ک:
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی بەشی هەواڵگریkmmk، لە حەوتووی ڕابردوو، وەک هەردەم شایەتی هەڵکشانی پڕ لە نیگەرانی لە ئاماری خۆکوژی و کوشتنی توندوتیژانە بووین. هەژاری سیستەماتیکی، گوشاری ئابووری و نەبوونی پشتیوانی کۆمەڵایەتی، بەردەوام گیانی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.
زۆربوونی خۆکوژییەکان لە شارە جیاجیاکان
بەپێی ئامارە خۆجێیەکان، لانیکەم دە کەس لە شارە جیاجیاکان کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە:
ـ محەممەد جەواد سەیادی، خوڕەماوا
ـ پووریا سارایی، ئیلام
ـ ماهان سادقی، قوروە
ـ محەممەدڕەزا گەراویز، کۆئەشت
ـ ئەحمەدڕەزا ڕەشیدی، ئاودانان
ـ فەردین خەسرەونەژاد، سەقز
ـ بەهرووز کەریمی، سونقوڕ
ـ مۆنا عەمووزادە، ئاودانان
ـ محەممەد کولهوویی، نەهاوەند
ـ سەرلاح سدیقی، سەردەشت
هۆکاری ئەم خۆکوژییانە بە گشتی کێشەی دارایی، گوشاری کۆمەڵایەتی و قەیرانی ڕۆحی ڕاگەیەندراوە. ئەم ئامارە ڕوو لە زیادبوەنە، دەرخەری قووڵی قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە کە کاریگەری لەسەر باری دەروونی هاوڵاتیان داناوە.
کوشنی تونداژۆیەکان کە پاڵنەرەکانیان ناڕوونە
لەگەڵ شەپۆلی خۆکوژییەکان، حەوتووی ڕابردوو شایەتی چەندد حاڵەتێکی کوشتنی تودوتیژانەیش بووین کە هەندێکیان بە چەکی گەرم بووە. یەک لە هۆڤانەترین ڕووداوەکان، تەقە لە سێ گەنجی خەڵکی کۆئەشت لە نێو ماشێنەکەیان بوو، ناونیشانی قوربانییەکان بەم شێوەیە بووە:
ـ عیرفان نیازی، کۆئەشت
ـ عەلی دووستی، کۆئەشت
ـ ڕەزا بەهرامی، کۆئەشت
جگە لەمە، حاڵەتەکانی کوشتنی خوارەوەیش ڕاگەیەندراوە:
ـ ئارمان جابری، هەمەدان
ـ مێحراب جەعفەری، میاندواو
ـ ئەمیرڕەزا شێخی، خوڕەماوا
ـ سەجاد ئەحمەدی کۆئەشت
بکەرانی ئەم جینایەتانە هێشتا نەزانراون و دەسبەسەر نەکراون و پاڵنەرەکانی ئەم کوشتنانە تەموومهاوین. ئەم شەپۆلیە توندوتیژانە، دڵەڕاوکێی سەربارەت بە نەبوونی ئاسایشی گشتی زۆر کردووە و ناکارەمەیی بەرپرسان لە ڕێوەبردنی قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا کردووە.
زۆربوونی خۆکوژییەکان و کوشتنە تونداژۆیەکان لە حەوتووی ڕابردوو، جارێکیتر دەریخست کە بەرپرسان نەک تەنیا بۆ چارەسەری ئەم قەیرانانە دەسپێشخەری کاریگەر وەگەڕ ناخەن، بەڵکوو لەڕێی سیاسەتی هەڵەی ئابووری، سەرکوتی کۆمەڵایەتی و گرنگینەدان لەسەر بژیوی خەڵک، یارمەتی قوڵتربوونەوەی دۆخەکە کردووە، هەژاری هەمەڕەهەند، هەڵاوسانی لە خشتە دەرچوو و نەبوونی ئەمنییەتی کۆمەڵایەتی، زۆر کەسی تا سنووری هەڵوەشاندنەوەی ڕۆحی و دەرونیی گەیاندووە.
ق.ش
The post ئاوڕێک لەسەر شەپلی خۆکوژییەکان و توندووتیژییەکانی حەوتووی ڕابردوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.