0
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، لە ئاگادارکردنەوەیەکدا کەلە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ، حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنی ٣٦ساڵ تەمەن خەڵکی ورمێ بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە، چوارشەممە٢٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ ئەم هاوڵاتییە پاش بانگهێشت بۆ یەکەی پۆلیسی ئەمنی گذتی فەراجا، دەسبەسەر و ڕۆژی دواتر بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
ق.ش
The post ورمێ؛ مەحکووم کرانی حەمید چەپاتی بە٣ مانگ زیندان لەلایەن سەرچاوە قەزاییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.