ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، شەممە ٤ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ حەوتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی وشکی کیانووش چراغی و دوورینەوەی لێوەکانی لە زیندان، بزوتنەوەی ژیانی ئیلام لە بانگەوازێکدا سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانی بەرپرسیاری گیانی ئەم هاوڵاتییە زانیووە و لە ئەگەر پێڕانەگەیشتن بە خواستە ڕەواکانی، هەواڵی بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتوویە لە بەرانبەر قایمقامەتت ئیلام ڕاگەیاند.
شیاوی باسە کە، یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێران لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان، ئازادی مەرجداری کیانووش چراغی کە پێوەندی ئیلەکتروونی پێوەیە پووچەڵ کردەوە و تونداژۆیانە بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام ڕاگوازرا.
ق.ش
The post ئیلام؛ دۆخی ناجێگیری کیانووش چراغی لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.