قوروە؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

یەکشەممە٥ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی نەعیم عەبدی هاوڵاتی ٢٢ساڵ تەمەنی خەڵکی قوروە کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بۆی دەرکرابوو، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە جێبەجێکرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە دوو ساڵی بەرێ دەسبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرا.

ق.ش

The post قوروە؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە