0
ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی لۆقمان وەیسی، شوێنکەوتووی تەریقەتی یارسان خەڵکی قەسر شیرین لە ناوچەی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ حوکمی دادوەری ئەم هاوڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە، لەبەردەستدا نییە.
E.Sh.
The post دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.