بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، بەتاوان لە قەڵەمدانی خوێندن بە زمانی کوردی لەلایەن دەسەڵاتت قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ئەوڕۆ ٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٥ی زاینیی، هاوکاتە لەگەڵ بیستووشەشەمین ساڵوەگەڕی دەستنیشانکردنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لەلایەن یوونسکۆوەیە. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکە بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی فرەچەشنی زمانی، کەلتووری و مافی پەروەردە بەزمانی دایکی ـیە کە لە زۆرینەی کۆمەڵگا و نەتەوەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگیگەلێک وەکوو زمانی فەرمی، ئاستەنگی و قەدەغەی خەێندن بەزمانی دایکی دەبنەوە.
١) گوشارە ئەمنیی و قەزاییەکان لەسەر چالاکانی بواری زمان و کەلتووری کوردی و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ تۆمەتی لایەنە ئەمنییەکان

٢) لەبەرچاو نەگرتنی زمانی دایکی لە سیستەمی پەروەردە و هەارەشەی شوناسی کەلتووری و مێژوویی

٣) هەڵاواردن لە سیستەمی پەروەردە و تێنەگەیشتنی تەواوی بابەتە وانەییەکان بەبۆنەی خوێندن بەزمانی فارسی

٤) جەختکردنەوە لە سیاسەتگەلی پەروەردەیی جوگرافیای ئێران لەسەر زمانی فارسی

لە سەرنموونەکانی ئاستەنگی و پێذێلکردنی بنەچەکانی ١٥ و ١٩ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمافی کەڵک وەرگرتن لە زمانە لۆکاڵی لە پەروەردە و ڕاگەیاندنەکان.

لەم چوارچێوەیەدا لەماوەی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینیی و لەبن دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، دامەزراوە ئەمنییەکان لەڕێی دانانی ئەوپەڕی گوشار و سەرکوتی ڕێخراوە و وانەبێژانی مەدەنی زمانئ کوردی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، شەپۆلی دەسبەسەری و مەحکووم کردنی حەوت وانەبێژی زمانی کوردی بەناوەکانی سووسەن حەسەنزادە خەڵکی بۆکان، حاجی بەرزە خەڵکی پیرانشار، مەحموود نیروومەند خەڵکی دەرگەز سەر بە خۆراسانی ڕەزەوی، ئازسد عەباسی ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین و خەڵکی دێولان، سۆما محەممەدپوەر و سروە محەممەفپوەر لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین و سەیوان ئیبراهیمی هاوڵاتی خەڵکی کامێران و ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری نۆژین بووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، جگە لە دەسبەسەری دووپاتەی سووسەن حەسەنزادە و حاجی بەرزە بۆ تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەیان، لە ساڵی ڕابردووی زاینییەوە حەوت وانەبێژن و چالاکی مەدەنی لە بواری پەروەردەی زمانی کوردی، لەلایەن کاربەدەستانی قەزایی ڕێژیمی ئێران سەرجەم بە ٢٠ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیری و ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکوەم کران.

ق.ش

The post بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، بەتاوان لە قەڵەمدانی خوێندن بە زمانی کوردی لەلایەن دەسەڵاتت قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە