سنە ؛ ئازادی کاتی قانع خاتری بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان پێنج شەممە ٢ ڕەشەمە ٢٧٢٤ی کوردی قانع خاتری چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە دوای تێپەڕاندنی دوو حەفتە زیندانی بوون لە ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاووڵاتییە لە ١٨ ڕێبەندانی ئیمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەسبەسەر کرا بوو.

ف.ن

The post سنە ؛ ئازادی کاتی قانع خاتری بە دانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە