ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی نێردراو بۆ ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان(KMMK) کیانوش چراغی کارمەندی فەرمانگەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و لە دەسبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا مانی لە خوارن گرتووە.
ئەم شارومەندەی خەڵکی دهلۆران کە لە ١٦ بەفرانباری ئیمساڵ بە شێوەی چاودێری ئەلکترۆنی و بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرا بوو ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ ڕێبەندانی ئیمسال هێزە ئەمنیەکانی ئیران لە دوای هێرش کردن بۆ سەر ماڵەکەی ئەم شارومەندیانە هاوکات بە تۆندوتیژی دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام ڕاگوێزرا.
کیانوش چراغی پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیران بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ڕژیم و بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی عەقڵی گشتی و نووسینی دووسەد لاپەڕە لە سەر کۆژراوانی شەڕی ئیران و عێڕاق بە گشتی بە سێ سال زیندانی تەعزیری سزا درا بوو.
ف.ن
The post کیانوش چراغی مانی لە خواردن گرت appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.