ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی رەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی هێژا شیری، خەڵکی سەلاس و باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی نەوسوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران بریندار بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، پشتی ئەم هاووڵاتییه بە سختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نەوسوو.
هێزە سنوورییەکانی ئێران، لەو ناوچانەی کە هاووڵاتییانی کورد له کاتی کۆڵبەریدا بەوانەدا تێدەپەڕێن، بۆسە دەنێنەوە و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە راستەوخۆ تەقە لە کۆمەڵێک هاووڵاتی کردووە و دەبنە هۆی برینداربوون و گیانلەدەست دانیان.
جێی ئاماژەیه کە کۆڵبەری وەکوو پیشه ئەژمار ناکرێت، بەڵکو دەرئەنجامی سیاسەتێکی نامرۆڤانەی ئابوری سیستماتیکی ڕێژیمی ئێرانە بۆ سەر کوردستان و له رێگای هەڵاواردن لە دابەشکردنی سامان و بەدواهاتەکەیشی بەتاڵکردنەوەی سفرەی گەلی کورد بە ئەنقەست و لە کۆتائیشدا ناچارکردنی هاووڵاتییەکانە بۆ ئەوەی ڕووبکەنە کۆڵبەری.
خ.ع
The post برینداربوونی تازەلاوێکی ١٧ ساڵان له نەوسوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.