ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی kmmk، ڕێکەوتی٢٩ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، باوکێکی خەڵکی کرماشان کچەکەی خۆی بە تەرزێکی تۆقێنەر بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی سارد لەژێر ناوی بەرگری لە شەرەف کوشت.
سەیزادە دنیا حسەینی خەڵکی گوندی بریەخانی سەربە داڵاهۆی کرماشان و ٢٣ساڵ تەمەن لەلایەن باوکیەوە سەید یەدوڵڵا حسەینی بەچەقۆ ئەنجن کرا.
کوتراوە چل ڕۆژ پێش هاوژینی دنیا، بەبۆنەی پێوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە تەڵاق درابوو و دنیا چل ڕۆژ دەبوو کە لە ماڵی باوکی دەژیا. بەڵام لە ڕۆژی ڕووداوەکە لەگەڵ چوونەوەی بۆ ماڵ، بابی ناوبراوی بەلێدانی چەندد زەبری چەقۆ کوشتووە.
شیاوی باسە کە ئەم کوشتنە لە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی حکوومەت وەکوو کێشەی زاوخێزی ناولێبراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی کوشتن لەژێر ناوی بەرگری لە شەرەف هەرڕۆژ پتر دەبێت و هەوڵی ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکان سانسۆری ئەم هەواڵانەیە. یاسای پیاوسالاری لە ئێران گیانی زۆر ژنی خستۆتە مەترسییەوە و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕێی ڕاگەیاندنی ئەم خۆرە کوشتنانە، ڕێگری لە شاردنەوە و شۆردنەوە ئەم هەواڵانە دەکات.
شیاوی باسە لە یاساکانی حکوومەتت ئێران، گەر باوکێک لە حاڵەتگەلێک لەژێر ناوی شەرەف منداڵی زۆی بکوژێت، ناکوژرێتەوە و تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت زیندانی دەکرێت چونکوو باوکی ئەو منداڵەیە.
ق.ش
The post کوشتن لە ژێر ناوی شەرەف لە کرماشان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.