هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆسەر ماڵی چالاکڤانێکی سیاسیی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار هەڵیانکوتایە سەرماڵی چالاکێکی سیاسیی بەناونیشانی فەرزین تووت و هێرشیان کردەسەر دایەگەورە و دایکی ناوبراو و وێرای ترس و دڵەڕاوکێ برینداریان کردن.

دەست و پێوەندییەکانی ئیتلاعاتی سپا، شەش ددانی سەعادەت بایزیدی دایکی تەمەن ٤٥ساڵی ئەم چالاکە سیاسییەیان شکاندووە و داویشیانە لە دایەگەورەی کە ناوێ ئەستێ چغر بووە و هەموو کەلووپەلی نێو ماڵیشیان لێ شکاندوون.

شیاوی باسە ئەم چالاکە سیاسییە هەنووکە لە باشووری کوردستان دەژی.

ق.ش

The post هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆسەر ماڵی چالاکڤانێکی سیاسیی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە