ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەماوەی حەوتووی ڕابردوو کرێکارانی کومپانیای دوورینگەی برووجێرد، خانەنشینکراوانی کومپانیای پێوەندییەکانی ئیلام و خانەنشینکراوانی دابینکاری کۆمەثایەتی کرماشان بەرانبەر بە وەرنەگرتنی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان، دۆخی بژیوی ژیان و وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار، گردبوونەووی ناڕەزاییان دەربڕی.
کرێکارانی کومپانیای دوورینگەی برووجێرد لە شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە لەگەڵ ڕاوەستاندانی کارەکانیان، ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە وەرنەگرتنی مووچەی چەندد مانگی دوایی و نەدانی پارەی تەئمینی خزمەتگوزاری دەرمانی، دەربڕی. هەروەها خانەنشینکراونی کومپانیای پێوەندییەکانی ئیلام لەو ڕۆژەدا لە ناڕەزایەتی دژی کردەوەی خاوەنکارانی هەنووکەیی(ناوەندی جێبەجێکاری خومەینی و هەرەوەزی سپا)، و یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی خانەنشینکراوانی دابینکاری کۆمەڵایەتی کرماشان بەرانبەر بە مووچەی ژێر خەتی هێڵی هەژاری.، گرانی و هەڵاوسان گردبوونەوەیان پێک هێنا.
ق.ش
The post بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.