ئیلام؛ دەستبەسەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئازادی بە مەرجی کیانوش چراغی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤، کیانوش چراغی، فەرمانبەری پێشووی ئیدارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و زیندانیی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کە لە ژێر چاودێری ئەلیکترۆنی و بە مەرج لە زیندان ئازاد کرابوو، لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە شاری ئیلام گوازرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە خەڵکی دێهلۆران وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەرکوت و کوشتنی خەڵک لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و دواتر لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی ڕێژیم” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانی تەعریزی بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی لە ڕێگەی سیستەمی کۆمپیوتەرەوە”لە لقی ١٠١ی دادگای تاوان ژمارە ٢ ,بە نووسینی ٢٠٠ لاپەڕە سەبارەت بە قوربانیانی شەڕی ئێران-عێراق سزا دراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کیانوش چراغی لە ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندان گوازراوەتەوە و لە ١٦ی بەفرانباری ئەمساڵدا بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

E.Sh.

The post ئیلام؛ دەستبەسەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئازادی بە مەرجی کیانوش چراغی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە