ڕاگواستنی زۆرەملێی مامۆستایەکی خەڵکی ئاودانان بۆ بەلوچستان

ک.م.م.ک.:

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستا و چالاکی فەرهەنگی-مەدەنی خەڵکی ئاودانان لە ئیلام، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپێکی زیاتر لە دوو کەسی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، بۆ ماوەی دوو ساڵ حوکمی دەربەدەری زۆرەملێ، ڕەوانەی فەنوج لە سیستان و بەلوچستان کرا”.

ئەحمەد-عەلیزادە پێشتر لە لایەن سیستمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ٢٧ مانگ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ دەربەدەری بۆ شاری فەنوج و دوو ساڵ قەدەغەکردنی کار و ساڵێک قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم و پێکهێنانی گرووپ و تێکدانی بیروڕای گشتی بە سەردا سەپابوو.

ناوبراو لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژینایە.یەک لەسەر سێی سزای ٢٧ مانگەکەی و هەروەها پێنج مانگ بەندکرانی لە ماڵەوە بە مۆنیتەرێکی ئەلیکترۆنی بەسەربردووە، دواتر ڕەوانەی شاری فەنووج کراوە.

ئە.ش.

The post ڕاگواستنی زۆرەملێی مامۆستایەکی خەڵکی ئاودانان بۆ بەلوچستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە