ک.م.م.ک:
لە حەوتووی ڕابردوو، چاوەری زۆربوونی ترسناکی خۆکوژییەکان، کوشتنی توندووتیژانە بووین.
گوشاری ئابووری، کێشەی کۆمەڵایەتی و نەبوونی پشتیوانی دەروونی، بەردەوام هەڕەشە لە گیانی هاوڵاتیان دەکات.
زۆربوونی خۆکوژییەکان لە شارە جیاجیاکان:
بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێیەکان، لانیکەم یازدە کەس لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بەژیانی خۆیان. هێناوە:
ـ هێمن شەماڵ، بۆکان
ـ فریشتە قاسمی، کرماشان
ـ محەممەد ئەمین عەبدی، کرماشان
ـ ئومید عەباسی، کرماشان
ـ ئێحسان سپێهری، کرماشان
ـ ئومید غەفاری، وەزیری نەهاوەند
ـ مینا غوڵامی، مایدەشت
ـ فاتمە باڵانچی، ورمێ
ـ پەروین محەممەدی، مەهاباد
ـ مەنزەر سەیدی، قەسری شیرین
ـ لەیلا حسەینی، شاباد
هۆکاری ئەم خۆکوژیانە بەگشتت کێشەی ئابوورت، گوشاری کۆمەڵایەتی و قەیرانی دەروونی ڕاگەیەندراون. ئەم ئامارە ڕوو لە گەشەیە، پیشاندەری قوڵایی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتییە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندرووستی دەروونی هاوڵاتیان هەیە.
کوشتنە توندوتیژانە کە دزی پاڵنەری بووە:
لەگەڵ شەپۆلی خۆکوژییەکان، حەوتووی ڕابردوو دوو کوشتنی توندوتیژانە ڕوویان دا کە بەچەکی سارد و لەبەر دزی بووە.
ـ ڕەزا بازوەند، کۆئەشت
ـ هادی قادری، سەلادی باوەجانی
هەڵکشانی خۆکوژییەکان و کوشتنە تونداژۆکان لە حەوتووی ڕابردوو، هەمدیسان دەریخست کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەک تەنیا بۆ چارەسەری قەیرانە مرۆییەکان ناخەنە گەڕەوە بەڵکوو لەڕێی سیاسەتی ناکارەمەی ئابوورییەوە و سەرکوتی ناڕازیان، دۆخەکەیان هەستیارتر کردۆتەوە، هەڵاوسان و هەژاری بەربڵاو کە زۆرینەی بنەماڵەکانی لەژێر گوشاردا هاڕیووە، ئەنجامی، ڕێوەبەری فاشیل، گەندەڵی سیستەمانە و لەپێشخستنی سیاسەتی ئایدۆلۆژیک لەسەر بژیوی خەڵکە.
سەرکوتی ئازادی کۆمەڵایەتی و سیاسیش بووە بەهۆکاری ئەوەی کۆمەڵگا نەتوانێ ناڕەزایی دەرببڕێت و خەڵک ڕێگەیەک جگە لە توندوتیژی دژی خۆیان یان دژی خەڵکی دیکە نەدۆزنەوە.
ق.ش
The post چاوخشاندنێک بەسەر خۆکوژییەکان و زۆربوونی توندووتیژی لە حەوتووی ڕابردوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.