ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ئاریان عەزیزی هونەرمەندی ١٩ساڵ تەمەنی خەڵکی قەسری شیرین و پێڕەوی ئایینی یارسان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بێسەروشوێن و پاشان کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، شەوی ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، ئاریان عەزیزی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە قەسری شیرین بێسەروشوێن کراوە و چەندد ڕۆژی بەرێیش، لەڕێی ئیدارەی ئاگاهیی ئەو شارەوە، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
پاش بێسەروشوێنکردنی ڕقئامێزی ئاریان عەزیزی، بنەماڵە و کەسووکاری ناوبراو، چەندد جار سەردانی ئەماکنی ئینتزامی و دامەزراوە ئەمنیی و دادگایان کردووە و هەموو ناوچەکەیان پشکنیوە بەڵام بەدواداچوونی ئەوان بەبۆنەی قسە لێکدژەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بێ ئەنجام ببوویەوە.
ئاریان عەزیزی لەڕێی ژەنیژی تەمبوور و خوێندنی مەقامی کوردیی و چالاکییە کەلتوورییەکانی لەنێو خەڵکی ئەو دەڤەرە ببوو بە خۆشەویستی هەموان. ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەموودەم ناڕەزایەتی خۆی لەمەڕ پێشێلکردنی مافی سیاسیی و کۆمەڵایەتی گەلی کورد، دەچریکاند، بەبۆنەی کاریگەری پۆست و ستۆرییەکانی، کەوتبوویە ژێر چاوەدێری دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و چەندد جار لەلایەن ئەوانەوە هەڕەشەی لێکرا و لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی داخراو و تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی خرابوویە پاڵ.
خۆشەویستت پێڕەوانی کۆمەڵگا و هونەرمەندانی ناڕازگ و کاریگەری ئەوان لە هەڵکشانی ڕادەی چالاکڤان بوونی خەڵژ و هەڵکشانی ئاستی وریایی ئەوان سەبارەت بە پێشێلکردنی سیستەمانەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەک لە دڵەڕاوکێ سەرەکییەکانی ڕێژیمە دەسەڵاتدارەکان بووە و هەردەم هەوڵی سڕینەوەی جەستەیی ئەو کەسانەیان داوە.
ق.ش
The post بێسەروشوێنکردنی ڕقئامێز و کشتنی حکوومی هونەرمەندێکی گەنجی یارسانی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.