جێبەجێکردنی سزای سێدارەی شارومەندێک

ک.م.م.ک:

بە پێی هەوالی نێردراو بۆ ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان(KMMK) ڕۆژی شەممە ٢٧ ڕیبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی سزای سێدارەی شارومەندێک بە ناوی عەلی کورد تەمەن ٣١ ساڵ و خەلکی باغ ملک لە زیندانی ڕامهۆرمۆز جێبەجێ کرا.

ئەم شارومەندە خێزان دار و باوکی دوو کچ بووە و پێشتر بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ئیران سزای سێدارەی بە سەر دا سپێندرا بوو.

ف.ن

The post جێبەجێکردنی سزای سێدارەی شارومەندێک appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە