هێرشی کەسانی نەناسراوی چەکدار بۆسەر ئەندارزیارانی عەسەلوویە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk, لە ئێوارەی ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە پارکی نەخلی تەقی شسری عەسەلوویە، چەندد کەسی چەکدار بە چەکی سارد، هێرشیان کردە سەر سێ ئەندازیار کە لە پاڵاوگەی حەوتومی کۆبەندی گازی پارسی جنووبی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەی ئینتزامی شاری عەسەلوویە، دوابەدوای ئەم هێرشە، ئەندازیار ڕەزا بازوەند ٣٥ساڵ تەمەن و خەڵکی خوڕەماوا، بەبۆنەی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی عەسەلوویە گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکان، دۆخی دوو ئەندازیاری دیکە کەلەم ڕووداوە بریندار کراەن، جێگیر ڕاگەیەندراوە.

هێشتا هۆکار و نهێنییەکانی پشتەوەی ئەم هێرشە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

The post هێرشی کەسانی نەناسراوی چەکدار بۆسەر ئەندارزیارانی عەسەلوویە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە