4
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی شەممە ٢٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی شێرکۆ تابناک بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێ کردنی سزای زیندانی چووار مانگەی خۆی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ڕژیم لە شاری بۆکان ڕاگوێزرا.
ئەم هاوڵاتییەی ٣٦ ساڵە بە بۆنەی هەبوونی ئاڵای کوردستان لە ماشینەکەی مانگی سەرماوەزی ئیمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیرانەوە دەسبەسەر و دواتر لە لایەن لەقی ١٠١ دادگای تاوانباران ٢ بۆکان بە تۆمەتی چالاکی دژ بە ڕژیم بە چووار مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.
شێرکۆ تابناک پێشتر لە ٢٣ پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی دەسبەسەر و سزای یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر دا سپێندرا بوو کە دواتر پاش تەواو بوونی سزاکەی لە ١٦ گۆڵانی ٢٧٢٢ی کوردی ئازاد کرا.
ف.ن
The post جێبەجێ کردنی سزای زیندانی شێرکۆ تابناک appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.