3
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی شەهرام نورانیان، شەهریار حشمەت نەسەب و رەزا یگانە ڕۆژی شەممە ٢٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی لە گۆندی چیر سەر بە شاری دێهدەشت دەسبەسەر کراون.
شیاوی باسە کە سەرەتا هێزە ئەمنیەکان دەستڕێژی گۆلەیان لە ماشینی شەهرام نورانیان و شەهریار حشمەت نەسەب کردووە و دواتر ئەم دو هاوڵاتییانە دەسبەسەر کردووە. هەر وەها رەزا یگانە بە هێرشی هێزە ئەمنیەکان لە شاری دێهدەشت دەسبەسەر کراوە.
هەتا نووسینی ئە هەواڵە هیچ زانیاریک لە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم سێ هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن
The post دەسبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی لە دێهدەشت appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.