سنە؛ ناڕوونی چارەنووسی ئەمجەد گریاخیز لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ئەمجەد گریاخیز چالاکوانی کرێکاری خەڵکی سنە کە چووار شەممە ٣ ڕیبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی لە لایەن هیزە ئەمنیەکانی ئیرانەوە دەسبەسەر کرا بوو، سەرەڕای ئەوەی کە پێویستی بەپەڵەی بە چارەسەری پزیشکی لە ناوچەی بڕبڕەی پشت هەیە ، هێشتا لە ماڤی هەبوونی پزیشک و هەر وەها پێوەندی تەلەفونی لە تەک بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

شیاوی باسە کە ئەمجەد گریاخیز لە تەک نەعیم دوستی لە ئەندامانی هەڵمەتی نا بۆ سێدارە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە شوێنی کار کردنیان دەسبەسەر کرا بوون.

ف.ن

The post سنە؛ ناڕوونی چارەنووسی ئەمجەد گریاخیز لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعات appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە